بەهۆی تەقەکردنەوە لە زانکۆی لینکۆڵن کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون
بەهۆی تەقەکردنێکەوە کە لە میانی چالاکیی هەفتەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە زانکۆی لینکۆڵن لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون،هێزە ئەمنیەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن و پۆلیس دەستی بە گەڕان و پشکنین بۆ ناوچەکە کردووە.
پارێزگاری ویلایەتی پێنسیلڤانیا ڕایگەیاند؛ کە زانیارییەکی زۆری لەسەر تەقەکردنەکە پێدراوە و پشتگیری تەواوی ئیدارەکەی پێشکەش بە زانکۆکە و جێبەجێکردنی یاسای ناوخۆیی کردووە.

