نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی جینۆساید له كه‌رتی غه‌ززه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ركردووه.
له‌و لیسته‌ی نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه ناوی 37 به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل هه‌ن له نێویاندا هه‌ر یه‌كه له ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئیتمار بن گڤییر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌یاڵ زه‌میر، سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل.
نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له غه‌ززه تۆمه‌تبار كردووه.
لای خۆیەوە، ئیسرائیل ئەو بڕیارەی بە توندی ڕەتکردووەتەوە و بە “کاری پڕوپاگەندەیی” ناوی بردووە.
لهكاردانهوهش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان سه‌رۆكی پارتی “ئیسرائیل به‌یتونا”، وتی: “ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی كه ئه‌ردۆغان له دژی به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل ده‌ریكردوون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه بۆچی نابێت توركیا له كه‌رتی غه‌ززه ئاماده‌بێت – به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ یان ڕاسته‌وخۆ”.

