شوێنەوارێکی هەزار ساڵە لە سلێمانی دۆزرایەوە

تیمێکی پشکنینی پورتوگالی و بەریتانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی شوێنەوارێکی هەزار ساڵەیان لەگردی کانی شایی لەقەزای بازیان دۆزیەوە.

پاشماوەی بیناسازی پەرستگەیەک لە سنووری قەزای بازیان و لە گردی شوێنەواری “کانی شایی” دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە و هاوسەردەمی پەرستگەکانی سۆمەرییەکانە.

شوێنەوارەکە لەلایەن تیمێکی پشکنینی پورتوگالی و بەریتانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی دۆزراوەوتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وەڕک (Uruk Period)، کە نزیکەی 5000 ساڵ پێش ئێستا بووە کە دەکاتە نزیکەی 3100-3300 ساڵ پێش زایین.

شوێنەوارەکە بینایەکی مۆنۆمێنتالی گەورەیە، کە پێدەچێت پەرستگا یان سەنتەرێکی کارگێڕی بووبێت. دۆزینەوەی ئەم بینا گەورەیە لەم ناوچەیەدا سەلمێنەری ئەوەیە کە کاریگەریی شارستانییەتی وەڕکی باشووری میزۆپۆتامیا زۆر فراوان بووە و ئەم ناوچەیەش سەنتەرێکی گرنگی شارستانی بووە لەو سەردەمەدا.

لە مانگی ڕابردووش لە پشتی سەرای سلێمانی، پاشماوەی حەمامێکی گەورەی کۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی بابان نزیکەی 200 ساڵ لەمەوبەرە، کاتێک سلێمانی پایتەخت بوو و هەروەها ئەمە بە یەکەمین و گەورەترین شوێنەواری فەرمی سەردەمی بابان دادەنرێت کە لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا بدۆزرێتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان