لێبووردنی گشتی بۆ زیندانیان دەرکرا

وەزارەتی دادی عێڕاق لێبووردنی گشتی بۆ هەزار زیندانی دەرکرد

موراد ساعدی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: مانگی رابردوو 1056 زیندانی لە بەندینخانەکانی عێراق لەنێویاندا 666 کەسیان بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی و 390ـی دیکەیان بە بڕیاری دیکە ئازادکراون هەروەها 25 کەس لەوانەی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون، ژنن.

ئاماری ئەو زیندانیانەی بە لێبووردنی گشتی ئازادکراون  بەمجۆرەیە: 

زۆرترین ژمارەی ئازادکراوان لە گرتووخانەی “عەدالە 2” ی پارێزگای بەغدا بووە کە 193 کەس بوون، دوای ئەویش گرتووخانەی ناوەندیی بەسرە دێ کە 179 کەسی تێدا ئازادکراوە؛ لە گرتووخانەی تاجی 64 کەس و لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسریەش 47 کەس ئازادکراون.

ژمارەی ئەو زیندانییانەی لە گرتووخانەی چەمچەماڵ ئازادکراون 27 کەس بوون و 11کەسیان بە یاسای لێبووردنی گشتی بووە.

بەشێک لە ئازادکراوەکان لە فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی بوون کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵیدایە.

موراد ساعدی ئاماژەی بەوەکرد: بەردەوامین لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادکردن بۆ ئەو زیندانییانەی یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان