قوباد تاڵەبانی وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە لەبارەی هاوکاری یانەی نەورۆز

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: پێویستە لەرێگەی بودجەوە کار بۆ پێشخستنی کەرتی وەرزشی بکرێت، بەدەر لەوە هەر شتێکی دیکە بکرێت “کاتی و پینەوپەڕۆیە”.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەگەڵ کادیرانی سێکتەری وەرزشی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لە رێگەی پەسەندکردنی یاسا هەوڵدەدەین لە کوردستان و بەغدا کار بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی بکرێت.

قوباد تاڵەبانی لەبەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: “ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەوە، ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ کەرتی وەرزش دابین بکەین، بەبێ یاسا و بەبێ بودجە هەر هەنگاوێکی دیکە بنرێت کاتییە و بۆ پینەوپەڕۆیە و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی کەرتی وەرزش نابێت”.

یانەی نەورۆز بەهۆی وەستانی پاڵپشتی سەرەکی دوای ڕووداوەکانی ناو یەکێتی بەتایبەت دوای ڕووداوی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، کە پاڵپشتی سەرەکی بوو، یانەکە زیاتر لە $2 ملیۆن دۆلاری لێ دیار نەماوە و

تووشی قەیرانێکی قوڵی دارایی بووە، مووچەی یاریزانان دواکەوتووە و داهاتووی یانەکە نادیارە، سەرەڕای هەندێک هاوکاری کاتی.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەخشینی بڕی 450 ملیۆن دینار بۆ هاوکاری یانەی نەورۆز کە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەکەیە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان