هاتووچۆ بڕیاری تووند دەدات و کامێرای تیژڕۆیی زیاد دەکات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاری داوە کە پرۆژەی گۆڕین و نوێکردنەوەی سیستەمی کامێراکان دەست پێبکات

دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی، کە بەهۆی تیژڕۆییەوە سێ گەنج بوونە قوربانی و لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا، بڕیارێکی بەپەلە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی درا. بڕیارەکە تایبەتە بە زیادکردن و نوێکردنەوەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی شۆفێران و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.

بەپێی زانیارییەکان کە دەست سلێمانی دەیلی کەوتووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربوونی سەرپێچی و ڕووداوی هاتووچۆ، کۆنبوونی زۆربەی کامێراکانی سلێمانییە، کە لە ئێستادا بەشێکی زۆریان کار ناکەن. ئەم دۆخە وایکردووە کە شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریکراو نەبن و بە ئارەزووی خۆیان تیژڕۆیی بکەن، کە دەرەنجامەکەی دروستبوونی کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

“لە ئێستادا بەشێکی زۆری کامێراکانی سلێمانی کار ناکەن بەهۆی کۆنبوونیان ئەمەش وای کردووە شۆفێر بە دڵی خۆیی سەرپێچی بکات و کارەسات دروست بێت.”

هاتووچۆی سلێمانی بڕیاری داوە سەرجەم کامێراکانی شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی بە تەواوی بگۆڕدرێن بۆ سیستەمی مۆدێرن و پۆینت بۆ پۆینت (Point-to-Point) و جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە بۆ ئەوەیە چیتر شۆفێران بە ئاسانی نەتوانن سەرپێچی بکەن و ڕووداوی هاتووچۆی کوشندە ڕوونەدات.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان