سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە، پشووی فەرمییە
ئەمڕۆ چوارشەم 29ی تشرینی یەكەم، نوخشە ناسیح پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند،”بەبۆنەی بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكوومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكرێتە پشووی فەرمی.”
نوخشە ناسیح ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم پشووە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان، تا بەشداریی لەم چالاكییە كولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەكەیاندا بكەن.

