هاوڵاتیێک لە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە گوندی شێخ لەنگەر کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025، بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند:” لەگوندی شێخ لەنگەر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕ سکیل کەسێک گیانی لەدەستدا.”

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ماتۆڕەکە بووە و  لەدایک بووی ساڵی 2006ە، دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەرە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان