بە فەرمانی نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەردەقارەمان کرا بە ناحیە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/27 سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان ڕایگەیاند؛ “بەرێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.”
سەرۆکایەتی هەرایمی کوردستان ڕاشیگەیاند: “هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه.”
پێشتر بەردەقارەمان شارۆچکەیەک بوو لە سنووری ناحیەی بازیان، بەڵام دوای ئەوەی بازیان کرایە قەزا، پرۆسەی بەناحیەکردنی بەردەقارەمان و هەروەها ئەڵایی دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر و ئاسانکاری کارگێڕییە بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە.

