مامۆستایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی خوێندنەوەی سرودێکی کوردی سزا درا

دامودەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مامۆستایەکی کوردیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە

زەیتوون کەهزادی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی فیردەوسی لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی خوێندنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی “ڕێی خەبات” لەلایەن گرووپێک لە کچە قوتابییەکانی ئەو قوتابخانەیە، لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگ کراوە و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. کچە قوتابییەکان ئەم سروودەیان لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە خوێندبوو.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان