ماتۆڕێکی بۆمب ڕێژکراو لەنزیک ماڵی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دۆزرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەمە 26ی تشرینی یەکەمی 2025،دوای ئەوەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و سلێمانی پشکنینی ورد بۆ ماڵەکانی دەوروبەری ماڵی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک دەکەن ئەمەش پاش ئەوەی زانیاری ورد و پشتڕاستکراو بە هێزە تایبەت و ئەمنیەکان گەیشت لەسەر کردەوەیەکی تێرۆریستی.
لە ئۆپڕاسیۆنەکەی دژەتیرۆر توانرا دەست بەسەر ئەو ماتۆڕسکێڵەدا بگیرێ کە بۆمب ڕێژکراو بوو.

