لە زستاندا مۆلیدە ئەهلیەکان دەکەونەوە کار

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند:  هەوڵ دەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاووڵاتیان، بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”هەوڵ دەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاووڵاتیان، بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین هەروەها گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن، بەڵام هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن و لەلایەن حکومەتەوە پارەکە دابین دەکرێت.”

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد: “گەر لە زستاندا هاووڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان