ئەمرۆ یەکشەمە 5ی تشرینی یەکەمی 2025 بڕیاربوو ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، ،لەسەر کەیسێکی ناوزڕاندن “تەشهیر” کە لەلایەن پێنج رۆژنامەنووسەوە لەسەری تۆمار کراوە، دادگایی بکرێت، بەڵام دادگای سلێمانی دانیشتنەکەی بۆ 3ی تشرینی دووەم دواخست.
شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ زیاتر لە 80 کەیسی جۆراوجۆری لەسەرە و مانگی رابردووش لە کەیسێکی دیکەدا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

